بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“سۆران ئەرشەد و هێمن بەهرامی”، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ سۆران ئەرشەد و هێمن بەهرامی تەمەن ٣٦ ساڵ، دوو هاووڵاتی گوندی “گوڵوڵان عەلیا” سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم دوو هاوڵاتیەیان دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیاریەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە. سۆران ئەرشەد و هێمن بەهرامی، هەردوو خێزاندار و خاوەنی منداڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

س دسامبر 24 , 2024
کاوە ئۆستوار، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ کاوە ئۆستوار، هاوڵاتی خەڵکی گوندی «عەباساوا» لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]

You May Like