گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر ژینا مودەڕیس گورجی و فەریبا زەندکەریمی و ڕاگیرانیان لەبەندی تاکەکەسی دەستبەسەرگەی ئیتلاعات

ڕۆژنامەنووس ژینا مودەڕیس گورجی و مامۆستا فەریبا زەند کەریمی، کە هەردووکیان لە چالاکانی ناسراوی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنەن، لە بەندی تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا ڕاگیراون و بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاردان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافی ژنان و هەروەها مامۆستا فەریبا زەندکەریمی، کە لە چالاکی بواری مافەکانی ژنانە، دوای دەستبەسەر و ڕفاندنیان لە شاری سنە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواستراونەتەوە و لە بەندی تاکاکەسی ئەم ناوەندە حکوومییە بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرە ملێ لە ژێر گوشارێکی لە ڕادەبەدەردان.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری شنۆ

د آوریل 24 , 2023
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوه‌ی “عوسمان ئه‌سعه‌دی” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندان كرا. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌سمان ئه‌سعه‌دی” له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شنۆوه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی […]

You May Like