“غەیاس نیعمەتی”، چالاکی سەندیکای مامۆستایان بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەتی شاری سنە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وەرگرتن لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سەندیکای فەرهەنگیانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، غەیاس نیعمەتی بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی شاری سنە بانگهێشت کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پاش ڕۆشتنی ئەم چالاکە بۆ پۆلیسی ئەمنییەت، داوایان لێکردووە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی هەر جۆرە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە داهاتوودا خۆی بەدوور بگرێت و هیچ جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ گرووپەکانی دژ بە ڕژیم، نەکات.
غەیاس نیعمەتی، لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکای مامۆستایانی سنە پێشتر بەهۆی چالاکییەکانییەوە بانگهێشت کراوە و مامەڵەی دادوەری هەبووە.