بانە؛ برینداربوونی گەنجێکی کۆلبەر خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵ

یونس قادری کۆلبەرێکی گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی بانە لاقی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، یونس قادری کۆلبەری تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی بانە لە لاقی بە سەختی برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرته یونس قادری کە لاقی بریندار بووە، بەمەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی له شاری بانه گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک لە نەواری سنووری هەنگەژاڵ

چ نوامبر 15 , 2023
یادگار ڕەحیمی کۆلبەری خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “یادگار ڕەحیمی” کۆلبەری خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزەکانی هەنگی […]

You May Like