“جەلال پەرهیزکار و سروور حەمەنازدار”، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا جەلال پەرهیزکار و سروور حەمەنازدار، خەڵکی گوندی «حاجی عەلی کەند»ی سەربە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مهابادەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردم، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.