دانانی مەرجی بارمتەی قورس بۆ ئازادیی کاتیی هەشت چالاکی کرێکاری و مەدەنی دەستبەسەرکراو لە سنە

دەزگای دادوەریی لە شاری سنە بۆ ئازادکرانی کاتی هەشت چالاکی کرێکاری و مەدەنی بە ناوەکانی کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی، سیروان مەحموودی، ئیقباڵ پێشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحموودی و حەبیبوڵڵا کەریمی داوای بارمتەی قورس دەکات. لەم نێوەدا تەنیا خەبات کەریمی توانیویەتی بارمتەیەکی چەند ملیار تمەنی بۆ ئازادی کاتیی خۆی دابین بکات.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی دانرانی مەرجی بارمتەی قورسی چەند ملیار تمەنی، ئەم حەوت چالاکە کرێکارییە هێشتا دەستبەسەرن و ڕێگری لە ئازادی کاتییان دەکرێت وتەنیا خەبات مەحموودی لەنێو ئەم هەشت چالاکە کرێکاری و مەدەنییە توانیویەتی بڕی بارمتەی داواکراو دابین بکات و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بکرێت.
شایانی باسە لەدوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی لاوی گیانبەختکردوو هوومەن عەبدوڵڵاهی دوای لێدان و کووتانی ئەم هەشت هاووڵاتییە، لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەرکرابوون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری سنه‌

پ ژوئن 1 , 2023
له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ناوی “شۆڕش محه‌ممه‌دپور” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، “شۆڕش محه‌ممه‌دپور” خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به‌ شارستانی سنه‌یه‌ و به هۆكارێكی ناڕوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م چوار لاوی […]

You May Like