دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتەکانی «مەسعوود محەممەدی»، خەڵکی شاری بۆکان، لە لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی مەسعوود محەممەدی، لە لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر «مەهدی فەخری» بەڕێوەچوو. لەم دادگاییکردنەدا، ناوبراو بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم» بەرگری لە خۆی کرد.
مەسعوود محەممەدی، لە شازدەی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیدا لە شاری بۆکان دەستبەسەر و پاش ١٨ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کرا.
ناوبراو پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترابوویەوە.
مەسعوود محەممەد، خەڵکی گوندی «گوڵ»ی سەربە شاری بۆکانە.