“بانە؛ دەستبەسەرکران و گواستنەوەی ڕەحمان ئەحمەدی بۆ زیندان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی

ڕەحمان ئەحمەدی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە، دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئەم شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای سێ ساڵەی زیندانییەکەی، بۆ زیندانی ئەم شارە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ڕەحمان ئەحمەدی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی بانە گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەحمان ئەحمەدی سەبارەت بە بەڵگەنامەی کەفالەتەکەی بانگهێشتی دادگای ئەم شارە کرابوو. لە دادگا پێی ڕاگەیەندرا کە لەلایەن دادگای شۆڕشی بانەوە، بە تۆمەتی “هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان” بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراوە. لە کۆتاییدا ئەم هاوڵاتییە دەستبەسەرکرا و بۆ جێبەجێکردنی ئەم حوکمە بۆ زیندانی بانە گوازرایەوە.

لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕەحمان ئەحمەدی، عادل ئەحمەدی و بێهزاد عوبەیدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە گوندی “سیوچ” لە شاری بانە دەستبەسەرکران. بێهزاد عوبەیدی ڕۆژێک دواتر ئازاد کرا و ڕەحمان و عادل ئەحمەدی، دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ، بە دانانی کەفالەت ئازاد کران.

ڕەحمان ئەحمەدی، ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی سیوچە لە شاری بانە.​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە، چالاکی فەرهەنگی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ مارس 12 , 2025
عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە، چالاکی فەرهەنگی شاری سەقز و ئەندانی ئەنجومەنی «هەڵەبجە»، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «عەبدوڵڵا (ڕێباز) ئەحمەدزادە» چالاکی فەرهەنگی تەمەن ٤٥ ساڵ، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی «هەڵەبجە» و دانیشتووی گەڕەکی «حەمەلاوا» لە شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی […]

You May Like