سنە؛ بانگهێشتی دووبارەی ئەمجەد گەریاخیز، چالاکوانی کرێکاری و دژبەری لەسێدارەدان، بۆ دادگای شۆڕشی شاری سنە

ئەمجەد گەریاخیز، چالاکوانی کرێکاری بەناوبانگ و لە دژبەرانی لەسێدارەدان، جارێکی دیکە بۆ دادگای شۆڕشی شاری سنە بانگهێشتکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بە دەستی ئەم چالاکە کرێکارییە گەیشتووە، ناوبراو دەبێت لە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، بۆ وەڵامدانەوە بە تۆمەتەکانی دژی لەم دادگایە بانگهێشت کراوە.

ئەم بانگهێشتکردنە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە ئەمجەد گەریاخیز پێشتر لە مانگرتنی گشتی جەماوەری کوردستان، بە شێوەی توندوتیژانە لە شەقامێکی شاری سنە دەستبەسەر و لە گرتووخانە ئەشکەنجە درابوو. ناوبراو بۆ ماوەی ٣٥ ڕۆژ بەبێ دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و پارێزەر لە دەستبەسەریدا بووە و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا. ناوبراو لە دوازدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بۆ یەکەمین جار لەم دۆسیەیەدا بۆ دادگا بانگهێشت کرابوو.

ئەمجەد گەریاخیز، پێشینەیەکی درێژی لە چالاکییە کرێکاری و ناڕەزایەتییەکانی دژی سزاکانی لەسێدارەدان هەیە. ناوبراو پێشتر لە بزووتنەوەی جەماوەری «ژینا» دەستبەسەر و فشار و ئەشکەنجە درابوو. سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن کە ناوبراو تا ئێستا چەندین جار بەهۆی چالاکییە سنفی و ناڕەزایەتییەکانی خۆیەوە هەڕەشە و دەستبەسەرکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

لە پازدەیەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

ج مه 9 , 2025
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی مانگی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ پازدەیەمین ساڵیادی ئێعدامی جەنایەتکارانەی “فەرزاد کەمانگەر” و هاوبەندیەکانی: “شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مێهدی ئیسلامیان.” ڕۆژی بیست و سێهەمی مانگی گوڵانیش ساڵیادی مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستانە لە وڵامدانەوە بەم جەنایەتە. ئێعدامی دژی ئینسانی پێنج لاوی تێکۆشەر کە تا ئاخرین ساتەکانی […]

You May Like