جەلال محەمەدکەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە دە ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، جەلال محەمەدکەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەک” بە دە ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەک لە سێی ئەم ماوەی سزادانە بۆ دوو ساڵ دواخراوە.
ئەم بڕیارە، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایخانی ڕۆژئاوا بۆ دوو ساڵ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری کەمکرایەوە. بەپێی بڕیاری دەرچوو سزای دواخستنی یەک لە سێی زیندانیی دەمێنێتەوە.
جەلال محەمەدکەریمی، ڕۆژی یەکشەمە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە ئەنجامدرا و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرابوو.
جەلال محەمەدکەریمی، لەمدواییەدا لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی شاری بۆکان بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بانگهێشتکراوە.