مازیار سەیدنژاد، چالاکی کرێکاری، لە مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەی بێبەش کرا

مازیار سەیدنژاد، چالاکی کرێکاری کە لە زیندانی ئێوین زیندانی کراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ەوە ڕێگەی پێنەدرا چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هرانا، مازیار سەیدنژاد، چالاکی کرێکاری کە ئێستا لە زیندانی ئێوین حوکمی ٢ ساڵ زیندانییەکەی بەسەر دەبات، لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ەوە ڕێگەی پێنەدراوە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت.

هرانا بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەم چالاکە کرێکارییە ڕایگەیاند: “دوێنێ دایکی مازیار سەیدنژاد سەرەڕای بەساڵاچوون و ناجێگیر بوونی بواری تەندرووستی، لە ئەهوازەوە بۆ دیداری کوڕەکەی هاتە تاران و دوای چەند کاتژمێرێک بەرپرسانی پەیوەندیدار ڕێگەیان پێنەدا چاویان بە کوڕەکەی بکەوێت و ڕایانگەیاند کە مازیار لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته،بەرپرسانی زیندان، مازیار سەیدنژادیان سەرەڕای هەبوونی کۆمەڵێک نەخۆشی، لە دەستڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەش کردووە. لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە کە داواکاری مۆڵەتی چوونەدەرەوەی ئەم چالاکە کرێکارییە کە نزیکەی مانگێکی لێ تێپەڕ دەبێت، پەسەند نەکراوە و پێی وتراوە کە دەبێت لەلایەن بەرپرسی کەیسەکەوە پەسەند بکرێت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستگیرکردنی ئومید مەزڵوم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س جولای 25 , 2023
ئومێد مەزڵووم، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، ئومید مەزڵووم لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەتمیش سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

You May Like