بە تێپەڕینی نۆ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هەژار ئەسەدپوور و کەیوان ئاشتاب، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی سی جۆزەردانی ١٤٠٤، هەژار ئەسەدپوور تەمەن ٢٧ ساڵ و کارمەندی مانگی سوور و کەیوان ئاشتاب تەمەن ٢٩ ساڵ و کارمەندی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییانە لە شوێنی کارەکەیان بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران.
بە تێپەڕینی نۆ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە، هێشتا چارەنووسیان نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییانە بنەماڵەکانیانی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.