مەسعوود پزیشکیان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی کابینەی دەوڵەت پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتنە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار گەڕانەوە بۆ تاران. پزیشکیان لە بەندەری چابەهار کە ناوەندی سەرەکی سەردانەکەی بوو، چووە ناو خەڵک و بەڵێنی پێدان کە لە ڕێگەی […]

فەرید بایدەست، هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرید بایدەست، هاوڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنەوە بە ٢٠ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” […]

ماوەی سزای جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری پیرانشار کۆتایی پێ هات. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ ماوەی سزای جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری پیرانشار کە بۆ سنووردارکردنی هاتوچۆ و چاودێریکردنی لە ڕێی پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە گۆڕابوو، کۆتایی هات.لە جۆزەردانی ١٤٠٣ سزای ئەم چالاکە مەدەنییە بۆ […]

هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، بێهزاد براخاسی هاوڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەر […]

ژیان میری، چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ ژیان میری، چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکردنی ئەم […]

سروە شیری و پەیمان شیری، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی بەسەربردنی سزاکەیان بۆ گرتووخانەکانی ورمێ و بۆکان گواسترانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سزای ئەم دوو چالاکە مەدەنییەی کورد کە لە خەزەڵوەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە هەردووکیان ڕاگەیەندرابوو ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ جێبەجێکرا. سروە […]

دە هەزار کرێکاری بیناسازی لە ئازەربایجانی غەربی، چاوەڕوانن بیمەیان بۆ دابین بکرێت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی سنفی کرێکارانی بیناسازی ئازەربایجانی غەربی لە دۆخێکی قەیرانی بیمەی کرێکارانی بیناسازی لەم پارێزگایە ڕاگەیاند. بە وتەی ناوبراو، دە هەزار کرێکاری بیناسازی لەم پارێزگایە لە لیستی چاوەڕوانی بیمەکانیان دان و هەزار و دوو […]

محەمەد ئەمینیفەر ناسراو بە جۆخور، هاوڵاتی دانیشتووی نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە ٢٩ مانگ زیندانی سزادرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پێی بڕیارێک کە لەمدواییە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەجاد دۆستی دەرکراوە، محەممەد ئەمینیفەر، بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژیم»، بە […]

هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، هاوڵاتییانی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، لە گرتووخانە ئازاد کران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییانە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەی […]

بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێن و دۆخی کارەوە و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بینایەک، کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری کامێران گیانی لەدەستدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کارەوە لە بینایەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکارەی بیناسازی عارف چێهارئەرکان، خەڵکی […]