کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری بەستامی سەقز بەهۆی بەفر و زریانی سەختەوە گرفتار و بێسەروشوێن بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، بە هۆی بەفر و بۆرانی سەختەوە، لە بەرزاییە سنوورییەکانی بەستام لە ناوچەی سەرشیوی سەقز گرفتار ماون و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست […]
مووسا ڕەسووڵی و سۆران محەممەدپوور، دوو هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەمجۆرە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمدواییە بۆ ٤ کەس بەرز بووەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، مووسا ڕەسووڵی، هاوڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی “خورینج”ی سەر بە پیرانشار […]
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، هێزەکانی سووریای دێموکراتیک لە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی دێسامبرەوە هێرشێکی بەرپەرچدانەوەیان بۆ سەر هێزەکانی ئەرتەشی نیشتیمانی سووریە، کە لەلایەن ئەرتەشی تورکیەوە پاڵپشتی دەکرێن، دەستپێکردووە. ئەوان ئەو هێزە بەکرێگیراوەیان سەرەڕای بەهرەمەندبوون لە پاڵپشتی هەمەلایەنەی زەمینی و ئاسمانی ئەرتەشی تورکیە، لە دەوروبەری شاری کۆبانی و بەنداوی تشرین ناچار بە پاشەکشە […]
ئەمیر محەمەدخانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش تێپەڕینی ٢٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەمیر محەمەدخانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری دیواندەرە پاش تێپەڕینی ٢٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە دانانی […]
بە دەستگیرکردنی بێهزاد مەحموودی، هاوڵاتی گوندی پەسوێ لە شاری پیرانشار ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەمدواییەی پیرانشار بوو بە ٢ هاوڵاتی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ بێهزاد مەحموودی، هاوڵاتی گوندی پەسوێ لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان […]
ڕزگار بەیگزادە بابامیری، بەندکراوی سیاسی شاری بۆکان تۆمەتی بەغی و موحاربەی دراوەتە پاڵ کە ئەم تۆمەتانە مەترسی دەرچوونی سزای سێدارە لە دژی ئەم هاوڵاتییە زیاد دەکەن. ئەم هاوڵاتییە لە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و هێشتا لە گرتووخانەی ورمێ دەستبەسەرە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە […]
ئارام محەممەدی، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەم شارە دەستبەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە پیرانشار هێرشیان کردە سەر ماڵی ئارام محەممەدی، هاوڵاتی گوندی «پەسوێ»ی سەر بە شاری پیرانشار و دەستگیریان کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]
بە دەستگیرکردنی محەممەد بێهروزی، ژمارەی دەستگیرکراوانی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەیشتە ٤ هاوڵاتی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ محەممەد بێهروزی، هاوڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵانی خەڵکی گوندی ئەمیراوا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شنۆوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا کۆڵبەرنیوز دەستگیرکردنی […]
ئەفشین ساعدی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، ئەفشین ساعدی هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]
موراد عەبدوڵڵا عومری، نورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی سێ هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، موراد عەبدوڵڵا عومری، نورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی، سێ هاوڵاتیی خەڵکی گوندی «هێ»ی سەر بە شاری شنۆ، لە […]