بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی ئازار و عەزیەت و لێدان لەلایەن هەنگی مەرزییەوە

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری “سنە” لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ” بەهۆی لێدان و ئازاردانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ کۆلبەرێکیان داوەتە بەر ئازار و عەزیەت و لێدان، کە لە ئەنجامدا شان و پشت و ملی ئەم کۆڵبەرە برینداربووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “سەباح ئەحمەدیان” خەڵکی شاری سنه ڕاگەیاندراوە. جێگای ئاماژەیە کە لە هەمان کاتدا هێزەکانی هەنگی مەرزی لە دوو کۆڵبەری دیکەشیان داوە، کە تا ئێستا پێگە و ناسنامەیان بۆ کۆلبەرنیوز ئاشکرا نەبووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بێتوانایی لە ئاست دیفاع لە خەڵکی غەززە، بە کردەوەی دراماتیک ناشاردرێتەوە

چ ژانویه 17 , 2024
هێرشی مووشەکیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شاری هەولێری پایتەختی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هەنگاوێکی پاساوهەڵنەگر و چاوەڕواننەکراو، کاریگەرییەکی بەرینی لەسەر بیروڕای گشتی داناوە. سەیرتر ئەوە بوو کە وتیان ئەو کردەوەیە لە تۆڵەی ڕووداوی تەقینەوەکە لە مەراسیمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی ئەنجامدراوە. هەر خێرا دوای هێرشە مووشەکییەکە، […]

You May Like