سێ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی خوزستان بۆ ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بانگهێشتی لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەهواز کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وتەی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییە فەرهەنگیەکانی ئێران، کەوکەب بداقی‌پگا، عەلی کروشات و سادق چەهرازی بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی»، «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، «ڕێکخستنی گروپ» […]

ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی شاری بانە بە کەفالەت لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەزا عەلائی، فیلمساز و دەرهێنەری ٤٣ ساڵان هاوڵاتی شاری بانە، بە کەفالەت تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرا.ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەزا عەلائی، فیلمسازی شاری بانە لەلایەن […]

سۆڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ لە بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سۆڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکان بەتۆمەتی بانگەشە لە دژی ڕژیم، بە ساڵێک […]

ئیلنا یەکێک لە ئاژانسە هەواڵییە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕاپۆرتێکی ناخهەژێنی سەبارەت بە دۆخی کەمئەندامان لە ئێران بڵاوکردووەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە دەرخەری ئەوپەڕی هەڵاواردن، نادادپەروەری و وەحشیگەرییە بەرامبەر بە کەمئەندامانی ئێران. کۆلیوەند نوێنەری خانەنشینانی کەمئەندام و چالاکی پیشەیی مافەکانی کەمئەندامان، لە وەڵامی پەیامنێری ئیلنادا دەڵێت: نزیکەی دوو ملیۆن کەمئەنداممان هەیە کە لەلای […]

عەلی ڕۆحی، لە ئەندامانی پێشووی کۆمیتەی گوندیی ئەنجوومەنی چیای مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی ٤ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ عەلی ڕۆحی، لە دوائ بانگهێشت کران و چوون بۆ ئیتلاعاتی مەریوان، دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. عەلی ڕۆحی، […]

مەلیحە عەبدولقادری، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ١٠ مانگ زیندان سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ماوەیەک لەمەوبەر مەلیحە عەبدولقادری، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم» بە ١٠ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. ئەم بڕیارە لە ڕەزبەری ١٤٠٣دا بە ناوبراو […]

سەروناز ئەحمەدی، چالاکی مافی منداڵان کە لە زیندانی ئێڤین دەسبەسەرە، مۆڵەتی دەرمانی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەمە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ سەروناز ئەحمەدی لە زیندانی ئێڤین مۆڵەتی دەرمانی پێدرا. بەپێی زانیارییەکان، پێدانی مۆڵەتی دەرمانی بە سەروناز ئەحمەدی بەپێی بڕیاری دادگا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ئەنجامدراوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم بەندکراوە […]

وریشە موردای، چالاکی سیاسی دەسبەسەر لە گرتووخانەی ئێڤین، لە هەژدەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی خۆیدا بەسەر دەبات. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ۷ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، وریشە مورادی، چالاکی سیاسی دەسبەر لە گرتووخانەی ئێڤین کە تۆمەتی «بەغی» دراوەتە پاڵ، لە هەژدەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی خۆیدا لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکردن […]

لە ١ هەفتەی ڕابردوودا ١٥ کەس لە چالاکانی کرێکاری، ژینگەیی و چالاکانی پیشەیی مامۆستایان لە شارەکانی سنە و کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراون و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٢ کەس لە چالاکانی کرێکاری و ژینگەیی شاری کامێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێرانەوە بانگهێشت کراون […]

ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران لە ڕێگەی جوانڕۆ بۆ سەلاسی باوەجانی پاش لادانی لە ڕێگەکە وەرگەڕا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ پاش لادانی لە ڕێگەکە ئۆتۆمبێلێکی پژۆ ٤٠٥ی کۆڵبەران لە ڕێگەی جوانڕۆ بۆ سەلاسی باوەجانی وەرگەڕا کە لەم ڕووداوەدا هیچ یەکێک لە کۆڵبەران و سەرنشینان زیانیان پێنەگەیشتووە. ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی […]