دژبە ئەشکەنجە و ئێعدام، دژبە توندتر بوونەوەی سەرکوت لەدژی ژنان، دژبە سەرتاپای ڕژیمی کۆماری ئێسلامی هەوڵبدەین. ن: سەعید ئەمانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە گشت ئۆرگانەکانییەوە لە ڕێگای دەرکردنی دیان فەرمانی ورد و درشتەوە هەوڵ ئەدات تا خەبات و خۆڕاگری کچان و ژنانی بوێر و وشیاری کۆمەڵگای ئێران سەرکوت بکات. […]
ئامادە کردنی: سەعید ئەمانی شۆڕش چییە؟ شۆڕش، گۆڕانێکی کەیفی و بنەڕەتییە، ئاڵوگۆڕێکی گەورە و بنەڕەتییە لە ژیانی کۆمەڵگادا. واتای شۆڕش لە کۆمەڵناسیدا، ڕووخانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی کۆن و لەکارکەووتە و جێگرتنەوەیەتی بە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی نوێ و باوەڕپێکراوتر . بۆ نموونە: شۆڕشی مەزنی فەڕەنسا کە نزیکەی دووسەد ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، شۆڕشێکی بۆرژوایی […]
نووسین و ئامادە کردنی: سەعید ئەمانی 170 ساڵ لەوپێش واتە لە ساڵی 1853 مارکس نووسراوەیەکی کورت، بەڵام گرینگ و پڕ بایەخی سەبارەت بە ئێعدام نووسی. لە نێوان سەرجەم نووسراوەو بەرهەمەکانی مارکس دا، ئەم نووسینە پێدەچێ تاکە نووسراوەی ئەو بێت کە بە تایبەتی لە بارەی پرسی سزای ئێعدام نووسیویەتی. نووسراوەکەی […]
باسێک سهبارهت به ڕۆمانی” ئهفغانی” عارف فهرمان نووسەر: سەعید ئەمانی ئازاری گشت ئهو ئینسانانه ئازادی خواز و بهرابهری تهڵهبانهی داواکاری ژایانێکی ئاسووده و دوور لهههر چهشنه ههڵاواردنێکی چینایهتی، ڕهگهزی و نهتهوایهتین و به کهمتر لهوهش رازینابن، زوڵم و زۆرداری دهسهڵاتدارانی چهوسێنهر و دژی ئازادی و مافهکانی مرۆڤ، برسیهتی و بێ […]
بە بۆنەی ١٠٦ مین ساڵیادی بەرپا بوونی شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبر ئامادەکردنی: سەعید ئەمانی شۆڕشێكی ساڵی 1917 كە بە شۆڕشی ئۆكتۆبەریش ناسراوە، قۆناغی دووەمی شۆڕشی ڕووسیا بوو كە بە سەركردایەتی سەرۆكی بلشویکەكان، ڤلادیمێر لینین و فەرماندەی سووپای سووری حیزبی كرێكاران لیۆن ترۆتسكی و خەڵكی هەواداری حیزبەكە و كرێكاران لەسەر بنچینەی ئایدۆلۆژیای […]
سەعید ئەمانی دەكرێ وەك شێوەیەك لە ئەدەب چاو لە نووسینی بیرەوەری بكرێ. لە نووسینی بیرەوەریش دا وەك هەر شێوەیەكی تری ئەدەب شگردی گێرانەوە، شێوەی دارشتن، دروست كردنی فەزا، سەرنج و كورت وێژی، دەبنە پێوانەی هەڵسەنگاندن. ئەگەر لەم گۆشەیەوە بڕوانین، نووسینی بیرەوەری وەك شێوەیەكی ئەدەبی، لەگەڵ ڕۆمان دا شیاوی بەراورد […]
ڕاپۆرت: سەعید ئەمانی شەعبان محەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان – لقی مەریوان، بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزای ۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. شەعبان محەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان – لقی مەریوان، بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزای ۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و پاش ئەوەی کە ناڕەزایەتی […]
ڕاپۆرت: سەعید ئەمانی “شەعبان محەمەدی”، چالاکی پیشەیی مامۆستایان سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کرا. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم چالاکە پیشەییە جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: “کاروانێک لە هێزە ئەمنییەتییەکانی مەریوان سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان […]