ژیانی محەمەد تەقوا، بەندکراوی سیاسی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، بەهۆی مانگرتن لە خواردن و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە مەترسیدایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەندکراوی سیاسی محەمەد تەقوا لە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینە، بە داواکاری گواستنەوەی بۆ بەندی گشتی و لە ناڕەزایەتی بۆ ئەشکەنجەی زۆری هاوژوورە ئەفغانستانیەکەی […]

ئیدریس کارساز، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن سزای دادگای ڕژیم بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دادگای شۆڕشی شنۆ لە بڕیارێکدا ئیدریس کارساز، هاووڵاتی ٤٧ ساڵان خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. ناوبراو لە ١٣ی پووشپەڕی […]

کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، ٢ بەندکراوی سیاسی کورد بەشێوەی مەرجدار و پاش ٥ ساڵ بەندی تەعزیری لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ٢ بەندکراوی کورد لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ بەناسنامەی کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، لە یەک بەڵگەی هاوبەش سزادرابوون، پاش ٥ […]

هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ، «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کرد. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ هێرشیان کردە ماڵی «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی ٢٢ ساڵان خەڵکی شنۆ، بە بێ بەڵگەی دادوەری ئەو هاووڵاتیەیان دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کرد. […]

پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە گرتوخانەی ئێرانشار بەندکراوە، لێدان و ئەشکەنجە کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە پەڕەی تایبەتی دایکی ناوبراو، پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی سەقز لە شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە تاران دەستبەسەرکرا، لە گرتوخانەی ئێرانشار لەلایەن بەندکراوانی بەندی […]

سزای بەندکردنی مەتین حەسەنی، یەکێک لە بریندارانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی گرتوخانەی بۆکان بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، سزای مەتین حەسەنی بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو لە بریندارانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، دوێنێ بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی بۆکان […]

ئەیوب جوان پوور، چالاکی مەدەنی سەقز بەدانانی بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی سەقز ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ئەیوب جوان پوور، هاووڵاتی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی سەقز ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سزای ١٥ مانگ مانەوەی ناچاری ناوبراو لە شاری باوی لە خوزستان […]

عادل کاکە، هاووڵاتی شاری مهاباد پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، عادل کاکە هاووڵاتی ٢٣ ساڵان خەڵکی گوندی دۆستالی لە مهاباد، پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری […]

وریا نیزامی، پەرستار و هاووڵاتی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی سنە لە سنە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ئەمنی ڕژیم لە سنە، هێرشیان کردە ماڵی وریا نیزامی، پەرستاری ٣١ ساڵان و خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە، ناوبراو دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو لە نەخۆشخانەیەکی سنە […]

لوقمان زەنگی، هاووڵاتی شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی ٢٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لوقمان زەنگی، هاووڵاتی گوندی کانی سورەک لە شاری شنۆ بەبارمتەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئەم شارە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە […]