Sample Page

کوژرانی ئیبراهیم ڕەیسی بکوژی هاوینی ٦٧، لە ئەندامانی شاندی کوشتن و سەرۆک کۆماری ئێستای ڕژیم و شاندی یاوەری بە فەرمی ڕاگەیەندرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فڕۆکەی ئیبراهیم ڕەیسی ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، لە کاتێکدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی سنوری «قیز قەڵاسی» بە مەبەستی کردنەوەی «بەرزکردنەوەی ئاستی پاڵاوگەی تەورێز» بە ئاڕاستەی […]

ئیبراهیم ناسری، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتیە ئیبراهیم ناسری ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیبراهیم ناسری پێشتر بە تەلەفۆن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بانگهێشتکرا و ناوبراو پاش ڕۆشتنی […]

سامان یاسین زیندانی ٢٧ ساڵە خەڵکی کرماشان هونەرمەندی ناڕەزای کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بە تەشەنوج بەهۆی فشاری دەروونی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٣، سامان یاسین بە تەشەنوج بەهۆی فشاری دەروونی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و بە گوتەی سەرچاوەی باوەڕپێکراو ناوبراو لە دۆخی جەستەیی […]

بە گوێرەی هەواڵەکان نزیکەی کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هەلیکۆپتەری هەڵگری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕژیم، لە باشووری ناوچەی وەرزەقان لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تووشی ڕووداو بووە. ڕەئیسی لەگەڵ شاندێک لە وەزیران و بەشێک لە بەرپرسانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بەمەبەستی بەشداریکردن لە […]

ئومید ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی، خەڵکی میاندواو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانای بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کران. ئەم هاوڵاتیانە لە […]

موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندانی میاندواو ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد لە زیندانی میاندواو ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ئەو هاوڵاتیانە ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هەردووکیان بە دانانی بارمتەی […]

گفتوگۆی ڕۆمان میرەکی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەرنیوز لەگەڵ عەتا دادگوستەر، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان کۆڵبەری پیشە نییە، کۆڵبەری شێوەیەکە لە ژیانی کۆتایی پێهاتوو، شێوەیەک لە ژیانی کوژراو و ژیانی بەفیڕۆدراو لە دۆخی کۆڵۆنیالیستی. کۆڵبەری دیاردەیەکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و پرسێکی مێژووییە. کۆڵبەری درێژەی چەوساندنەوەی نەتەوەی کوردە. کۆڵبەری بەردەوامی جینۆساید، […]

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری بانە بە سەختی قاچی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری «سەرتەزێن»ی بانە تەقە لە بەشێک لە کۆڵبەران کرا و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی قاچی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «موحەممەد دێهقانی» ٣٥ […]

کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری بانە بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری «سەرتەزێن»ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە ٢ کۆڵبەر بە سەختی قاچیان برینداربوو. ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرەکان «پویا […]

ڕۆژ نییە پەروەندەیەکی نوێی گەندەڵی دارایی لە دام و دەزگای جێبەجێکردن و قەزایی ڕژیمدا ئاشکرا نەبێت. هەواڵی گەندەڵی دارایی و دزی گەورە لە دام و دەزگا ئیدارییەکانی ڕژیمدا ئەوەندە زۆر و بەردەوامە کە هەمووان بە بیستنی ڕاهاتوون و خەڵک تەنیا لە کۆڕ و کۆمەڵی خۆیاندا باسی دەکەن. هەندێک جار ئامارەکان […]