بەپێی هەواڵی میدیاکان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ تا ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کرێکارانی شارەوانییەکان شەست چالاکیی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە، کە بەشێک لە داواکارییەکانیان بریتیی بوون لە زیادکردنی حەقدەست و وەرگرتنی حەقدەستە وەدواکەوتووەکان، یان ئەو داواکارییانەی کە دەبنە هۆکاری باشتربوونی بژێوی ژیانیان. ئەڵبەت ئەم کرێکارانە لە نیوەی دووەمی دەیەی ١٣٩٠ و بەتایبەتی […]
Sample Page
ڕۆژی هەینی ٨ی نۆڤەمبەر بەرامبەر بە ١٨ی خەزەڵوەر، نووسینگەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کارناسانی خۆی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بڵاو کردەوە. لەم ڕاپۆرتە هەژێنەرە ٣٢ لاپەڕەییەدا، کوشتارەکانی ئیسرائیل بە وردبینییەکی زۆر و لێک جیاکردنەوەی قوربانییەکان بەپێی تەمەن و ڕەگەز خراوەتەڕوو. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە […]
سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی مەسعود محەممەدی، هاوڵاتی شاری بۆکان هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ مەسعود محەممەدی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بە تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی […]
عادڵ پیرۆزی، زیندانییەکی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری مەریوان بۆ تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ زیندان بۆ گرتووخانەی مەریوان گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، عادڵ پیرۆزی، زیندانییەکی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی سەر بە شاری مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندان بۆ گرتووخانەی شاری مەریوان […]
ڕەحمان قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ڕەحمان قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی یاساییەکەی لە گرتووخانەی نەغەدە ئازاد کرا. […]
ئاکام ئەمینی، خەڵکی شاری بۆکان بە بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ئاکام ئەمینی، خەڵکی گوندی کانی ڕەش لە شاری بۆکان بە بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی یاساییەکەی لە گرتووخانەی […]
وریشە موردای، چالاکی سیاسی دەستبەسەر لە گرتووخانەی ئێڤین، بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وریشە موردای، چالاکی سیاسی خەڵکی سنە و ئەندامی «کژار» کە لە گرتووخانەی ئێڤین دەستبەسەرە، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر «ئەبولقاسم سەڵەواتی» بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی […]
سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هێمن محەممەدی، شاخەوانی شاری سنە، هێشتا لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. ناڕوونیی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێمن محەممەدی، شاخەوانی ٤٠ ساڵانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر […]
گوشارە ڕەگەزپەرستانە و ڕاسیستییەکان بە ئامانجی سیاسیی لەدژی ئەو ژن و پیاوانەی کە لەڕووی ناچارییەوە لە ئەفغانستانەوە ڕوویان لە ئێران کردووە، تا ڕادەیەکی زۆر پەرەی سەندووە. ئەم کۆچبەرانە لەگەڵ گەلێک کێشە و گرفتی جۆراوجۆر بەرەوڕوو دەبنەوە، مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان تەنیا یەکێکە لەو گرفتانە. بەرپرسانی ڕێژیم لە هەر دەرفەتێکدا باس لە پێویستی […]
سزای سێ ساڵ زیندانیی ئازاد عەباسی، بەندکراوی سیاسی لە گرتووخانەی قوڕوە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بۆ ساڵێک زیندانی کەم کرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سزای زیندانی ئازاد عەباسی لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستانەوە کەم کرایەوە. بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان دەرکراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ناوبراو لە […]