ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣، لوقمان حاجی خۆش زیندانی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ورمێ ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پاش تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بەسەر بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی «لوقمان حاجی خۆش» هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، ئەم زیندانیە بە دانانی بارمتە و لە ڕۆژی سێشەمە ١ […]
کۆڵبەران
هاوڵاتیەکی ٦٠ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئەمنی ورمێ بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئەمنی بۆ گوندی «عەبدی بەگ» سەربە ناوچەی سۆمابرادۆستی ئەم شارە هێرشیان کرد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە، شکاندنی دەرگای ماڵان، تێکدان […]
سەید بەهادین حسێنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی کاتی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣، «سەید بەهادین حسێنی» هاوڵاتی گوندی «کەسنەزان» سەربە شاری دیواندەرە، پاش تێپەڕینی ٨ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی کاتی سەنگین تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازادکرا. ناوبراو پێشتر […]
ئەمیر فەقێ و سەلاح سوڵتانی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، سەلاح سوڵتانی خەڵکی گوندی «سەرۆکانی» و ئەمیر فەقێ خەڵکی گوندی «خورەنج» سەربە شاری پیرانشار ، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارەوە دەستبەسەر […]
مەرگی ڕەئیسی جەلاد، لە نێو زۆربەی هاووڵاتییانی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بووە هۆی دەربڕینی خۆشی لە ڕێگەی نووسراوە یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یاریی ئاگرین، شادی و هەڵپەڕکێ، بەخشینەوەی شیرینی و سیگناڵ لێدانی بەردەوام، سەرەڕای بوونی بەربڵاوی بەکرێگیراوان لە شەقامەکاندا. کاردانەوەی لەمجۆرە لە نێو بنەماڵەی دادخوازان، وەرزشوانان و هونەرمەندانی […]
بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنوری کێلەشینی شنۆ، هاوڵاتیەک کوژرا و ٢ هاوڵاتی دیکە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییەکانی شاخی کێلەشینی شنۆ، هاوڵاتیەک کوژرا و ٢ هاوڵاتی دیکە برینداربوون. ناسنامەی هاوڵاتی کوژراو «ئیسماعیل عەزوزمە» ٣٦ ساڵە، خێزاندار و خەڵکی گوندی «میراوا» […]
ئارمان مورادی هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە پاش بانگهێشتکران و ڕۆشتنیی بۆ دادگا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی دەستبەسەربوونی بۆ زیندانی ناوەندی سنە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٣، ئارمان مورادی هاوڵاتی ٣١ ساڵەی خەڵکی گوندی «دەرەگاوان»ی سەر بە دیواندەرە و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان، پاش ڕۆشتنی بۆ دادگای […]
پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە پێوەند بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٣، هەژار مەحمودی ٣٠ ساڵە، باست قادرزادە ٢٨ ساڵە، سەمیع مەحموودی ئەقدەم، دڵشاد شاداب ٣٢ ساڵە و تاهیر حاجیپوور ٣٨ ساڵە، پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ […]
لە ماوەی سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە ١٢ گەلاوێژی ١٤٠٠ تا ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، کۆی گشتی ٩٠٤ کۆڵبەر کوژران و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژی دەستپێکی سەرۆک کۆماری، ئیبراهیم ڕەیسی لە ١٢ گەلاوێژی ١٤٠٠ تا کاتی مردنی ناوبراو لە ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، بە […]
موحسین ئەحمەدزادە بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مهاباد پاش تێپەڕینی نزیکەی ٣ ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، موحسین ئەحمەدزادە هاوڵاتی ٣٨ ساڵە خەڵکی گوندی «کۆسە کرێز» سەربە شاری مهاباد، پاش ٢ ساڵ […]