کامێران؛ گواستنەوەی سەیوان ئیبراهیمی بۆ بەسەربردنی ماوەی بەندکرانی لە زیندانی سنە

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نوژین” بۆ بەسەربردنی ماوەی بەندکرانی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نوژین” پاش بانگهێشتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٨ مانگ زیندانیکردنی خۆی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە.
لە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ناوبراو پاش زیندانیکردنی بۆ ٥ مانگ و ٢٥ ڕۆژ بە تۆمەتی بەشێکی دیکەی بەڵگەکەی، لە زیندانی سنە ئازاد کرا. ناوبراو لە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترابۆوە.
پێشتر لە سەرماوەزی ١٤٠٢، لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “محەمەد کەرەمی”، ناوبراوی بە تۆمەتی “ڕێکخستنی کۆمەڵە و کۆمەڵێک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە ١٠ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “تەبلیغ لەدژی ڕژیم” بە ساڵێک زیندان، بەگشتی ١١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. لەکۆتاییدا ئەم هاووڵاتیە لە دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتی “ڕێکخستنی کۆمەڵە و کۆمەڵێک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” بێتاوان دەرچوو و مەحکوومیەتی ساڵێک زیندانی ناوبراو بۆ ٨ مانگ زیندان کەمکرایەوە.
لە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتەکانی ناوبراو لە ناوەندی یاسایی ناوبراو بەڕێوەچووبوو.
ناوبراو لەبارەی بەشێکی دیکە لە بەڵگەکەی خۆی، لە خەرمانانی ١٤٠٢ لەلایەن دادگای سنە بە ساڵێک زیندان لە دوورخستنەوە و ٤٠ لێدانی شەلاق مەحکووم کرا. پاش ماوەیەک، حوکمی زیندان و شەلاقی ئەم هاووڵاتیە لەلایەن لقی ١٢ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان پەسەندکرا و حوکمی دوورخستنەوەی ناوبراو بۆ زیندانی “دیزڵاوا”ی کرماشان هەڵوەشایەوە.
سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی “نوژین” و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ١٤٠١، لە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١، بۆ دووەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە کامێران دەستبەسەرکرا و لەکۆتاییدا لە ڕێبەندانی ١٤٠١ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ش جولای 6 , 2024
“کوروش شەریف پوور” هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “کوروش شەریف پوور” خەڵکی گوندی “ڕەشیداوا”ی سەربە شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە.پاش […]

You May Like