بڕیارنامەی ٣ ڕێکخراوی سەندیکای کرێکاری و مامۆستایان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار و ڕۆژی مامۆستا

ئەمڕۆ ئاغاکانی هێز و سامان، ئێمەیان خستۆتە دۆخێکەوە کە چەوسانەوە، تاڵان و توندوتیژی تاکە کەرەستەی حکومڕانی خۆیانە. مرۆڤ هیچ بوونێکی بە فەرمی ناسێنراوی نییە. ئەوەی لەم ڕێوڕەسمە کۆمەڵایەتییەدا بەدی دەکرێت، مردنی ژیانە.
ئەندامانی چینی دەسەڵاتدار، بەرهەمی درۆیەکی بنەڕەتین کە پێی دەوترێ بەڵێنی کۆمەڵگەیەکی «یەکسان و ئازاد» و پڕۆسەی چەواشەکاری ئەم چەمکە مرۆڤانەییە دزراوانە، لەسەر بنەمای ئەم تێڕوانینە دژە مرۆڤیە کە کەمینەی باڵادەست و زۆرینەی ژێردەست بەرهەم دەهێنرێنەوە، هەمان کەمینەی کە کار ناکەن و دەژین و زۆرینە کە کار دەکەن و ناژین.
ئەم ستەمکارییە تۆتالیتارییە، لە ئایدۆلۆژیای توندوتیژی پیشەوە سەرچاوەی گرتووە، گرێدراوە بە چەوسانەوە و تاڵانی شەرعیەتدارەوە، کە تێیدا مرۆڤ و جیهانەکەی کاڵایەکن بۆ بازاڕێک کە ئەشکەنجە و خوێن و مردن تێیدا ئاسایی دەکرێتەوە.
ژن لەم ڕێوڕەسمە تەواو نایەکسان و پیاو/باوک سالارانەیە، ئامرازێکە کە دەسەڵات بەدەستی دەهێنێت، هەر جۆرە بژاردەیەک لە ژن دەسەنرێتەوە.
فراوانخوازی، قوڵبوونەوەی کۆیلایەتی و بیرنەکردنەوە بەهۆی پێکهاتەی ئایدۆلۆژی حکومڕانەوە، لە منداڵییەوە ڕێگەی لە ڕزگاری و یەکسانی و مرۆڤبوون گرتووە.
ئەم جیهانە کە لە توندوتیژی و چەوسانەوە و تاڵان پێکهاتووە، بانگمان دەکات بۆ مانەوە لە بواری مرۆڤی، ژیانخوازی، خودی بنەڕەتی بەرپرسیارانە، هۆشیاری بە مەرجی  ڕزگاری و یەکسانی ڕادەگەیەنێت.
ئێمەی مامۆستایان، کرێکاران، خانەنشینان و خەڵکی ستەملێکراو، لەو بڕوایەداین کە دروستکردنی جیهانێک بە ئیرادەی مرۆڤە ئازادەکان، دەبێت و دەکرێت، بە پشت بەستن بەم سەرمایە کۆمەڵایەتییە، بە دەسەڵات و عەقڵانیەتەوە ڕایدەگەیەنین؛

١- درێژەدان بە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، پێشکەوتن و جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای داواکارییەکان لانیکەم بۆ ڕێکخراوانی سەندیکا و مەدەنی خەڵکی ئێران، کە ڕێگەی ڕزگاری گەلی ستەملێکراومانە لە چنگی ستەمی دەسەڵاتدار.

٢- ئێمە بە ناونیشانی مرۆڤی ئازاد، مافی ئازادی لە کۆیلایەتی، توندوتیژی و چەوسانەوەی سیستماتیکمان هەیە بە هەر شێوەیەک کە خەڵک بیگرێتەبەر.

٣- ئێمە مافی خۆمانە چارەنووسی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، لەسەر بنەمای هەڵبژاردنێکی ئازاد و بەشێوەی دیموکراسی، بۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی لەو بوارانەدا دیاری بکەین.

٤- ئێمە مافی فێربوون، پەروەردە، پەروەردە بە زمانی دایک و فێرکردن بۆ هەمووان دابین بکەین، نابێت هیچ کەسێک لەلایەن پەروەردەی فەرمی حکومەتی، سەرزەنشت و هەڕەشە و دادوەری لایەنگرانە بەهۆی فاکتەرە ئایدۆلۆژییەکانی حکومەتەوە بکرێت.

٥- ئێمە مافمان هەیە هەر بڕیارێک لەلایەن دەسەڵاتی حکومڕان بە پیرۆز زانراوە، ڕەخنەی بکەین لەسەر بنەمای زانست و دانایی مرۆڤ بەبێ ترس لە سەرکوت کردن پێداچوونەوەی بۆ بکەین، چونکە «هەمیشە پیرۆزکراوەکان سەرچاوەی دڕندەیی بوون».

٦- ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا لەڕێگەی نەریت، ئایین، سیاسەتی ئایینی، خێزان و دەزگاکانی پەروەردەیی و یاسای سەرچاوەگرتوو، ڕووبەڕووی چەند هێندە ستەم بوونەتەوە؛ بۆ ڕزگاربوون لەم ستەمە، ژنان مافی خۆیانە بە هەر مانایەک شێوازی ژیانی خۆیان هەڵبژێرن.
ئێمە دەڵێن کە پلانەکەی نور کە ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی گەل، لەلایەن تووڕەیی پیرۆز و شۆڕشی خەڵک هەڵدەوەشێتەوە.

٧- ئازادکردنی بێ مەرجی سەرجەم چالاکانی سەندیکا لە زیندان، هەڵوەشاندنەوەی دیپۆرتکردنەوە و بانگهێشتی دوورخراوەکان بۆ کار لە بوارە جیاکانی ڕۆشنبیری، کرێکاری، ژنان و ژینگە…

٨- کرێکار کۆیلەی هیچ ئاغا و سیستمێک نییە، کۆیلایەتی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤ، بەپێی هەر گرێبەستێک ئیدانە دەکرێت، کرێکاران مافی خۆیانە بە هەر ئەزموون و زانستێک لەم لۆژیکی کەڵەکەکردنی سەرمایە بەهۆی زەوتکردنی هێز و کەرەستەی کار  لەلایەن خاوەنکار و سیستمی سەرمایەداری ڕزگاریان بێت.

٩- ڕەتکراوان، پەراوێزخراوان، کەمینە نەتەوەییەکان، ئایینی، نەتەوەیی و هتد، دەبێت بۆ دەقی ژیان بگەڕێنەوە.

١٠- ئاشتی خواستی ڕاستەقینەی ژیانخوازیمانە، فەراهەمکردنی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان دەبێتە هۆی شکستی هەمیشەیی حکومڕانانی گەورە و بچووکی ناوچەیی و جیهانی، ئەوانەی کە مانەوەی خۆیان بە کوشتنی مرۆڤی ڕاستەقینە دەزانن.

  • شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سەندیکای فەرهەنگیانی ئێران
  • سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای یەکەی پاسەکانی تاران و دەوروبەری
  • یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٥٠٢ کۆڵبەر لە نێوان یەکی مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٣ تا یەکی مانگی مەی ٢٠٢٤ - ڕاپۆرتی تایبەتی کۆڵبەرنیوز بە بۆنەی یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار

پ مه 2 , 2024
لە یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ساڵی ٢٠٢٣ تا یەکی مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٥٠٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ژمارەیە زیاتر لە ٤١٧ کۆڵبەر بەرامبەر (٨٣٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان ڕوویداوە. لە یەکی […]

You May Like