بانە؛ مامەڵەی نامرۆڤانەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەگەڵ کۆڵبەران

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە سنووری بانە (هەنگەژاڵ) کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان دەستگیرکرد و ناچاریان کردن کە لە کاتی هاتنە خوارەوەی لە شاخ لەسەر بەفر پاڵکەون لە هەمان کاتدا بە دەنگی بەرز هاوار بکەن ( گوومخوارد ، هەڵەم کرد)

ئەم هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەی هێزەکانی ڕژێم دەرخەری ئەوەیە ڕژێم چۆن دەڕوانێتە کوردستان و لە کوشتن، سوکایەتی و ئازاردانی خەڵکی کورد سڵ ناکاتەوە.

ئەم جۆرە ڕەفتار و تاوانە ئاشکرایەی ڕژیم دژ بە خەڵکی کوردستان بەسە بۆ ئەوەی دوژمنایەتیی ڕژیمی ئیسلامی لەگەڵ خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکات.
پێویستە لە دژی ئەم جینایەتانە دەست بە خەبات و ناڕەزایەتی بکرێ و کۆڵبەریی، ئەم کارە ناچارییە مەترسیدار و تاقەت پروکێنە کۆتایی پێ بهێنرێت. بۆ ئه‌م مەبەستەش پێویستە لە هەنگاوی یەکەمدا لە ڕێگەی خەبات و ناڕەزایەتییەوە ڕژیمی هار و جینایەتکاری ئیسلامی ناچار بکرێت کە کارێکی شیاو بۆ بۆ ئەم زەحمەتکێشانە دابین بکات یان لە ڕێگەی پێدانی بیمەی بێکارییەوە، ژیان و بژێویان دابین بکات، بۆ ئەوەی چیتر ناچار نەبن پەنا ببەنەبەر ئەو کارە دژوار و مەترسیدارە. لە هەنگاوی دواتردا دەبێ ڕژیم ناچار بکرێت قەرەبووی بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرانە بکاتەوە کە لەو ڕێگایەدا گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون. وە سەرەنجام بە ڕووخاندن و لەگوڕنانی ئەم دەسەڵاتە ستەمکار و  چەوسێنەرە، بۆ هەمیشە کۆتایی بە دیاردەکانی وەک کۆڵبەری و سوختبەری و دەیان ڕەنج و ئازاری کۆمەڵایەتی دیکە بهێنرێت کە هۆکار و سەرچاوەکەیان دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامییە

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خەباتی کرێکاران لەپێناو زیادکردنی حەقدەست لە سەروبەندی کۆتایی ساڵی ١٤٠٢دا

ش فوریه 3 , 2024
وردە وردە لە کۆتایی ساڵی ١٤٠٢ و دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی داهاتوو نزیک دەبینەوە. کابینەکەی ڕەئیسی جەلاد لەسەر زیادکردنی ٢٠٪ حەقدەستی کارمەندان ڕێککەوتووە و شۆڕای نیگەهبانیش پەسەندی کردووە. بەشێوەيەکی گشتی شۆڕای باڵای کاریش، ئەگەر هیچ گوشارێکی خەباتی کرێکاری لەسەر نەبێت، هەر ئەو ڕێژەیە بۆ لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران لەبەرچاو دەگرێت. چەند فاکتەرێک […]

You May Like