ئازادی دوو هاووڵاتی لە شاری سەقز بە دانانی بارمتە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، سامان پاشایی و خالد عەبدوڵڵازادە، دوو هاووڵاتی خەڵکی سەقز کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵەوە دەستبەسەر کرابوون، پاش دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی سامان پاشایی بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەن و خالید عەبدوڵڵازادە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەن لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە کە سامان پاشایی، لە ١١ی پووشپەڕ و خالد عەبدوڵڵازادە لە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، بە بێ فەرمانی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کران و دواجاریش، لە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، بۆ زیندانی ناوەندیی سەقزگواسترانەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەردوو ئەم هاووڵاتیانە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا لەژێر فشاری ئەشکەنجەدا بوون بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەغەدە؛ دەستگیرکردنی باوک و کوڕێک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

ج سپتامبر 22 , 2023
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، “کەریم کەریمانی” و کوڕەکەی “ئاسۆ کەریمانی”، دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن کارمەندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، “کەریم کەریمانی” و کوڕەکەی “ئاسۆ کەریمانی”، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دەشتی قۆرێ” سەر بە شاری […]

You May Like