دیواندەرە؛ ئازادی خوسرەو فەتحی بە دانانی بارمتە

خوسرەو فەتحی، کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، پاش دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەری١٤٠٢، خوسرەو فەتحی کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بە دانانی بارمتە، تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە
شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ گواستنەوەی حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بۆ زیندانی بۆکان

پ اکتبر 5 , 2023
حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی بۆکان گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی بۆکان گوازرانەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم دوو […]

You May Like