سنە؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

کامیار خالقپەناه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کامیار خالقپەناه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئه م ڕاپۆرته هەوڵەکانی خانەوادەکەی بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووه.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

د سپتامبر 25 , 2023
ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵەی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی بانە لە “پشت”یەوە بریندار بوو.بەپێی ئه م ڕاپۆرته ناسنامەی ئەم […]

You May Like