ئازەربایجانی ڕۆژئاوا؛ گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٢١٠ کرێکار لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە

لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا، بە گشتی ٢١٠ کرێکار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “موسا ئەدیب فەر”، بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە گفتوگۆیەکی هەواڵیدا لەگەڵ هەواڵنێران ڕایگەیاند کە؛ لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ٢٠٣ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە، سەردانی پزیشکی یاسایی ئەو پارێزگایان کردوە و لەم ژمارەیە ١٩٩ کرێکاری پیاو و ٤ کرێکاری ژن بوون.

ناوبراو ئاماژەیدا بە زیادبوونی قوربانیانی ڕووداوەکانی کار لەم پارێزگایەدا و گوتی؛ لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ٧ حاڵەتی گیان لەدەستدانی کرێکاران تۆمارکراوە کە زۆرترین ڕووداوەکانی کرێکاری بوونەتە هۆی گیان لەدەستدان، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بووە.

جێگای ئاماژەیە، بە گشتی لە ساڵی ١٤٠٢دا لە ڕووداوەکانی کاردا ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستداوە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو کە ژمارەی گیانلەدەستدان ١٩٠٠ کەس بوو، بە ڕێژەی ١١.٣ لە سەد زیادی کردووە.
ئێران لە بواری پابەندبوون بە پرسەکانی سەلامەتی کار لە نێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە، ئەمەش پلەیەکی زۆر نزمە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی گەنجێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم

پ ژوئن 27 , 2024
گەنجێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵە شین”ی شاری بانە، بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بەهۆی دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵە شین”ی شاری بانە، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “محەمەد کاکی”، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی […]

You May Like