ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە و ناردنی خۆراک و یارمەتی پزیشکی، پێویستییەکی بەپەلە و هەنووکەییە

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی کە ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندان لە ماڵپەڕەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ٨٠٠ کەس لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە بە ناوی “فەرائاتلانتیک” خوازیاری کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بوون. ئەم بەیاننامەیە لەلایەن ژمارەیەک لە کارمەندانی دەوڵەتی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و یازدە دەوڵەتی ئوروپاییەوە واژۆ کراوە کە بریتین لە بریتانیا و فەڕانسە و ئاڵمان. ئەوان نووسیویانە دەوڵەتەکانیان هاوبەشن لە “یەکێک لە خراپترین کارەساتە مرۆییەکانی ئەم سەدەیە”. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا لە غەززە هیچ سنوورێکی لەبەرچاونەگرتووە، کە ئەم بابەتە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار کەسی مەدەنی کە دەکرا ڕێگری لێ بکرێت؛ و هەروەها ڕێگریکردنی بە ئەنقەست لە گەیشتنی یارمەتییەکان، هەزاران کەسی لەگەڵ مەترسی برسێتی و مردنی بە شێنەیی بەرەوڕوو کردووەتەوە. ئەم بەیاننامەیە لە دۆخێکدا بڵاوکراوەتەوە کە دادگای نێودەوڵەتی لاهە باسی لە ئەگەری جینۆساید لە غەززە کردووە. ئەو دادگایە کە لە وەڵامی سکاڵاکەی ئەفریقای باشوور کە دەوڵەتی ئیسرائیلی بە جینۆساید لە غەززە تۆمەتبار کردووە پێکهاتووە، داوای لە ئیسرائیل کرد کە ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکردن لە جینۆساید بگرێتەبەر و ئیزن بدات یارمەتییە پزیشکی و خۆراکی و هاوکارییە بەپەلە مرۆییەکانی دیکە بگاتە غەززە. هەرچەندە بڕیارەکەی دادگا ئیجباریی نییە، بەڵام لەڕووی سیاسی و بیروڕای گشتییەوە، گورزێکی قورسی لە کەرامەتی چینی دەسەڵاتداری ئیسرائیل و دەوڵەتەکانی ئەمریکا، ئاڵمان، بریتانیا، فەڕانسە و ئەو وڵاتەکانی تر داوە کە چالاکانە لایەنگری ئیسرائیل بوون. هاوکات جەزائیر داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بڕیارەکەی دادگای لاهه بکاتە ئیجبار. ئەگەرچی پێشبینی دەکرێت دەوڵەتی ئەمریکا وەک جارەکانی تر داواکارییەکەی جەزائیر بۆ ئاگربەست لە غەززە ویتۆ بکات، بەڵام ئەمەش خۆی گورزێکی دیکە لەم دەوڵەتە ئیمپریالیستییە دەدات.

بەیاننامەکەی فەرائاتلانتیک لە دۆخێکدا بڵاوکرایەوە کە وەزیری دەرەوەی بریتانیا باسی لە پێویستی وەستاندنی شەڕی غەززە کردووە. دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕێبەندان لە سەردانەکەیدا بۆ لوبنان وتی کە لەندەن ڕەنگە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ئەنجامی دانوستانەکانی چەند ساڵەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان بکات، لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەتی، وڵاتی فەلەستین بە فەرمی بناسێت. کامیرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “ئاسۆشیتد پرێس” وتی، تا ئەو کاتەی حەماس لە غەززە بوونی هەبێت، دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین مومکین نییە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە هاوکات لەگەڵ وتووێژەکانی نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین لەسەر ڕێگاچارەی دوو وڵاتی، بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن بریتانیاوە ڕووبدات. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕەنگە پرسی داننان بە دەوڵەتی فەلەستین دا “شتێک بێت کە ئێمە لەبەرچاوی بگرین چونکە هەنگاوێک دەبێت بەرەو چارەسەرێکی واقیعیتر و ئەوەی پێویستە بیکەین ئەوەیە کە هیوای داهاتوویەکی باشتر بدەین بە خەڵکی فەلەستین” داهاتویەکی کە ئەوان تیایدا خاوەنی وڵاتێک بن بۆ خۆیان. ئەو هەروەها وتی، ئەم بابەتە “زۆر گرینگە بۆ ئاشتی و ئەمنییەتی درێژخایەن لە ناوچەکەدا”. وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە درێژەی قسەکانیدا وتی هەنگاوی یەکەم بۆ دانپێدانانی فەلەستین دەبێت بریتی بێت لە وەستاندنی شەڕ لە غەززە، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی ئاگربەستێکی بەردەوام.

ئەم بەیاننامەیە هەروەها لە کاتێکدایە کە گوشار و ناڕەزایەتییە گشتییەکان لە ناوخۆی ئیسرائیل و نەگەیشتنی ئەرتەشی ئەو وڵاتە بە ئامانجەکانی، سەرەڕای جینۆساید لە غەززە، کەلێنێکی گەورەی لە نێوان دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و کابینەی شەڕی ئەو وڵاتە دروست کردووە. لە کۆتاییدا پێویستە بوترێت ڕای گشتی و ویژدانی وەخەبەر هاتووی جیهان کە لە دژایەتیی کرێکاران، بزووتنەوەی دژە شەڕ، ڕووناکبیران و بیرمەندانی مرۆڤدۆست بەرامبەر بە جینۆسایدی ئەرتەشی ئیسرائیل لە شەڕی غەززەدا دەرکەوتووە، بووەتە هۆی تاڕادەیەکی پاشەکشەی ئەو وڵاتانەی کە پشتگیری لە تاوانەکانی ئیسرائیل دەکەن. ئەم ویژدانە بەئاگا هاتووانە، بۆتە هۆی ئەوەی کە ژمارەی نەیارانی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە ڕۆژ بەڕۆژ پەرە بستێنێت. دژایەتی کاریگەری ٨٠٠ کەس لە بەرپرس و کارمەندانی وڵاتەکانی پاڵپشتی ئیسرائیل لە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە، لەم چوارچێوەیەدا شیاوی لێ تێگەیشتنە. بزووتنەوەی دژە شەڕ کە پێویستە هەرچی زیاتر پەرەی پێبدرێت و بەهێزتر بکرێت، توانایی ئەوەی هەیە کە ئەرتەشی پڕ چەک و چۆڵی ئیسرائیل و کابینە ڕاستە توندڕەوەکەی لە شەڕ لەدژی فەلەستینییەکاندا تووشی شکست و ناکامی بکات. ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە و ناردنی دەستبەجێی خۆراک و یارمەتی پزیشکی پێویست بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە، دەتوانێت دەرئەنجامی ئەو سەرکەوتنە کورتخایەنە بێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سەلاس باواجانی

د فوریه 5 , 2024
دوو کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سەلاس باواجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسوود، دوو کۆڵبەر بریندار بوون. به پێی ڕاپۆرتەکە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “حەمزە یوسفی” و “مەنسوور […]

You May Like