ئیلام؛ دەستگیرکردنی محەممەد حسێن قەیسەری، لە بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١

محەممەد حسێن قەیسەری، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام و یەکێک لە بنەماڵەی دادخوازان، لە ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری برایدا، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، محەممەد حسێن قەیسەری، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام، پاش ئەوەی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری برایدا، هەڵیانکوتایە سەر گۆڕستانی “بێهەشت ڕەزا”، محەممەد حسێن قەیسەری، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزه ئەمنییەکان لەو کەسانەی ئاماده بوون لەم گۆڕستانه که به شداری ڕێوڕه سمی ساڵڕۆژی موحسین قەیسەرییان کردووه ئەزیەت و ئازارداوە و هەندێکیان دەستگیر کردوون .

موحسین قەیسەری، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری ئیلام، لە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئازادی دوو هاووڵاتی لە شاری سەقز بە دانانی بارمتە

ج سپتامبر 22 , 2023
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، سامان پاشایی و خالد عەبدوڵڵازادە، دوو هاووڵاتی خەڵکی سەقز کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵەوە دەستبەسەر کرابوون، پاش دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی سامان پاشایی بە دانانی بارمتەی […]

You May Like