سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی خەڵکی گوندی دێوەزناو

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دێوەزناو”ی سەر بە شاری سەوڵاوایان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دێوەزناو”، بە ناسنامەی “ئومێد شوهەداد”، “عومەر حوسێنی” و “عەلی حوسێنی” و بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا دەستبەسەریان کردن.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

دوای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینا، دەزگا سەرکوت و ئەمنیەتییەکانی سەر بە ڕژیم، زیاتر لە جاران گوشارەکانیان بۆ سەر هاووڵاتیان و چالاکانی مەدەنی زیاد کردووە و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و دەرکردنی حوکمی قورس لەسەریان زیادی کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ مەحکوومکردنی "حوسێن بورکە" بە زیندانیکردن و دوورخرانەوە

ج آوریل 19 , 2024
“حوسێن بورکە” لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندان و یەک ساڵ دوورخرانەوە بۆ ورمێ مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی ئەو حوکمەی کە لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە دەرچووە و لە زیندانی نەغەدە ڕادەستی “حوسێن بورکە” کراوە، ناوبراو بە گومانی «ئەندامبوون لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی […]

You May Like