ئەرشیا نووری قوربانیی تەقینەوەی مین هەردوو دەست و چاوێکی لەدەستدا

منداڵێک بە ناوی ئەرشیا نووری، تەمەن ٩ ساڵ و خەڵکی شاری سنە کە پێشتر بەهۆی تەقینەوەی مین لە دەوروبەری ئەو شارە بریندار بووە؛ بەم هۆیەوە هەردوو دەست و چاوێکی لەدەست داوه.

بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ئەرشیا نووری، منداڵێکی خەڵکی شاری سنە، پاش ئەوەی کە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و نزیک بە حەفتەیەک لە نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی ئەو شاره بووە، بەم هۆیەوە هەردوو دەست و چاوێکی لەدەست داوه.شایانی باسە ئەو منداڵە هاوکات لەگەڵ هاوڕێیه کی بە ناوی پێشڕەو سەمەدی و تەمەن ١١ ساڵ، پاش ئەوەی کە بەهۆی تەقینەوەی مین لە دەوروبەری شاری سنە بەسەختی بریندار بوون، بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لەو شارە گواستراونەتەوە. پاش گواستنەوەیان بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دۆخی تەندروستیی پێشڕەو سەمەدی جێگیر بوو، بەڵام ئەرشیا نووری بەهۆیسەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی ژووری نەشتەرگەریی نەخۆشخانە کرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ج مه 5 , 2023
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگی گوڵانی١٤٠٢،کۆڵبەرێک بە ناوی (شارام ئیسحاقی) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارە (شارام ئێسحاقی) ٣٠ساڵ تەمەن و خەڵکی نۆدشە ،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کەمەری بەسەختی بریندار بوە و دواتر ڕاگوێزی نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە کراوە .شایانی باسە […]

You May Like