فەرهاد نەوایی، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد دوای نزیک به ٩ مانگ ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، فەرهاد نەوایی، خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش نزیک به ٩ مانگ زیندان، لە چاکسازیی ورمێ ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد نەوایی، لاو و خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لە ناوەندی چاکسازیی ورمێ ئازاد کرا. ئەم خوێندکارە تەمەن ١٦ ساڵە، لە ناوەڕاستی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، پاش هەشت مانگ لە دەستبەسەرکردنی، لە لایەن دادگای تایبەتی تاوانەکانی نەوجەوانانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی “پێکهێنانی تاقم و گرووپ لە دژی ئاسایشی ناوخۆی وڵات”. سزای دەستبەسەرکردنی بەسەردا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە کە فەرهاد نەوایی لە کاتی دەستبەسەرکردن و لە کاتی دانیشتنی دادگادا مافی هەبوونی پارێزەری دیاریکراوی لێ زەوت کراوە. کەناڵی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەیی و فەرهەنگییەکانی ئێران بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا پەنایان بۆ بەکارهێنانی ئەشکەنجە بردووە و فەرهادیان ناچار کردووە دانپێدانانی زۆرەملێ بکات.

فەرهاد نەوایی، خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی تەرشکانی سەر بە شاری مەهاباد، لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژینادا، لە گوندەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازیی ورمێ ڕاگوێزرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکردنی بێهزاد شەریفی خەڵکی ژاوەرۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ آگوست 10 , 2023
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “بێهزاد شەریفی” خەڵکی ژاوەرۆ، لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “بێهزاد شەریفی” خەڵکی گوندی “سالیان”ی سەر بە ژاوەرۆ، سەر بە شاری سنە لە پارێزگای کوردستان، لە کاتێکدا کە […]

You May Like