دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی ئیسماعیل بەرخورداری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئیسماعیل بەرخورداری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئیسماعیل بەرخورداری تەمەن ٣٢ ساڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو کە تاکسییەکی نێوان شارەکان لە دیواندەرەوە بەرەو سنەی پێیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و پارە و دۆخی ئەم هاوڵاتییە نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی دیواندەرە و بانە

چ سپتامبر 13 , 2023
کورۆش عەبدی هاووڵاتیی دیواندەرە و شەهرام قادرپەناه هاووڵاتیی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەندازیار کورۆش عەبدی کە لە بەنداوی سیازاخ کە حەوت کیلۆمەتر لە شاری دیواندرەوە دوورە، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەوە دەستبەسەر و بۆ […]

You May Like