بانە؛ برینداربوونی تازە لاوێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی تازە لاوی ١٦ ساڵان، خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، تازە لاوێکی ١٦ ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، “لاقی” بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە تازە لاوە “ماهان موسەوی” تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیەندراو.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆڵبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆڵبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆڵبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی گەنج بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی نوامبر 19 , 2023
شەهرام مورادوەیسی کۆلبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، شەهرام مورادوەیسی کۆڵبەرێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە بە […]

You May Like