بانە: دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی سنوور بریندارکران

دوو کۆڵبەری شارەکانی دیواندەرە و سەقز بە هێرشی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنوور لە سنووری هەنگەژاڵ بانە بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٣٠ سەرماوەزی ١٤٠٢, هێزەکانی سنوور لە سنووری هەنگەژاڵ بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران هێرشیان کرد لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی دیواندەرە بە ناوی بورهان ڕەحمانی بە سەختی بریندارکرا.

بەپێی راپۆرتێکی دیکە، شەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی سنوور لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران هێرشیان کرد لە ئەنجامدا عەتا سادقی کۆڵبەری سەقزی کە ٣٥ ساڵە و دەستی بە سەختی بریندارکرا، دواتر ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی شەفای سەقز گوازرایەوە.

ئەم کۆڵبەرە بریندارە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە هێڵی سنووری شاری بانە

ی دسامبر 24 , 2023
بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی “هەنگەژاڵ” و “کێلێ”ی شاری بانە دوو کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “کێلێی بانە” تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “کەیوان محەمەدزادە” خەڵکی شاری ڕەبەت، سەر بە شاری […]

You May Like