بانە؛بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تازەلاو لە سنووری هەنگەژاڵ

ئاریا میعادی،کۆڵبەری تازە لاوە خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ بەسەختی بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بو کۆڵبەرنیوز،ئێوارەی دووشەممە٦ی سەرماوەزی١٤٠٢،کۆڵبەرێکی تازەلاوی ١٧ساڵ تەمەن و خەڵکی بانە،
بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ بەسەختی برینداربوو.
شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە تازەلاوە،دوایی برینداربوونی گواسترابۆوە بۆ ناوەندەدەرمانیەکانی بانە کە دواتر بەهۆی سەختی برینەکانیەوە ڕاگوێزی ناوەندەدەرمانیەکانی تەورێزکراوە.

ەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س نوامبر 28 , 2023
دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز وبانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداربوون. بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛شەممە٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢،دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی مۆحەممەد وەیسی خەڵکی سەقز و زاهیر(ناسناو نادیار)خەڵکی بۆکان بەتەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوون.بە پێێ ئەو ڕاپۆرتە،کۆڵبەرەکان بۆ چارەسەری برینەکانیان ڕاگوێزی ناوەندە دەرمانیەکان کراون کە وتراوە […]

You May Like