بانە؛ برینداربوونی ٧ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ئێوارەی دوێنێ شەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵە”ی بانە، ٧ کۆلبەر بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی دوێنێ شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵە”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر کردووە و لانیکەم ٧ کۆلبەریان بە “دەمانچەی ساچمەیی” بە سەختی بریندار کردووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارانەی کە تا ئێستا بۆ کۆلبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە، بریتییە لە “ئەشکان”، “ئەنوەر “، “کارزان”، هەرسێکیان خەڵکی گوندی “کێلەشین”ن. لە شاری سەقز، “ڕەحمان” خەڵکی دیواندەرە، “خالید خۆشنوودی” خەڵکی سەقز، “موختار خەجی” خەڵکی مەریوان و “بێهروز” خەڵکی بانە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەشکان لە “سەر”، ئەنوەر لە “دەست”، ڕەحمان لە “پشت” و “ڕان” و خالد لە “شان” بریندار بووە.

هەروەها باری ته ندروستی موختار خەجی و بێهروز که دەوترێ ژمارەیەکی زۆر گوللەی ساچمەیی لە جەستەیان دایە، ناله بار ڕاگەیەندراوە و بەهۆی توندی برینەکانیش، موختار خەجی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری مەریوان گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆڵبەرەکانی دیکە بەهۆی نەبوونی تێچووی چارەسەرییەوە، نەڕۆشتوونەتە ناوەندە پزیشکییەکان.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د نوامبر 13 , 2023
سەباح ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سەباح ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم […]

You May Like