بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی ڕژیم

ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە سەربازیەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری بانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “سیروان ڕەسوڵی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری بانە بە چەکی ساچمەیی کردە ئامانج و ناوبراویان بریندارکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە سەرەتا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لێدان و ئەشکەنجە کراوە و دواتر تەقەیان لێکردووە.

کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکدا کوژران و برینداربوونی ١٥ کۆڵبەری دیکەی لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ زاینی، بە گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ٣٤ کۆڵبەر واتا (١٣٪) کوژراون و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا (٨٧٪) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٢٢٢ حاڵەت واتا (٨٢٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، ٢٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.

ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵ ٢٠٢٤ زاینی، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ زاینی، ئێمە شایەتی بەرزبوونەی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنوورری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

چ جولای 17 , 2024
“فەیزوڵڵا شادی” هاووڵاتی دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “فەیزوڵڵا شادی” تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “کاوانە” و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە گوتەی سەرچاوەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری […]

You May Like