بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵی بانە”، کۆڵبەرێک بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵی بانە” کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “زانیار سەبوور”، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، بە سەختی بریندار بوو.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

ش دسامبر 23 , 2023
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵی بانە”، کۆڵبەرێک بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی “هەنگەژاڵ-بانە” گرووپێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەیوب محەمەدزادە”، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، […]

You May Like