بانە؛ کوژرانی کاسبکارێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

کاسبکارێکی گەنج خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری چۆمانی ئەم شارە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری چۆمان-بانە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژرا.
ناسنامەی ئەم کاسبکارە «موعین تۆفیقپوور» ٢٤ ساڵە، خێزاندار و خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو هیچ کاڵایەکی قاچاخی پێ نەبووە و هێزەکانی هەنگی مەرزی بە بیانووی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ ناوبراویان بە تەقە کردووەتە ئامانج.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خانەنشینان لە پێناو بژێوی ژیان و ئازادیدا خەبات دەکەن

پ مه 16 , 2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٣، خانەنشینان لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵات، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان درێژە پێدا. لە شاری ئەهواز، خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی ڕێکخراوی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە و سەرلەنوێ خوازیاری”زیادکردنی حەقدەستی گونجاو لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسان” بوون. ئەوان هەروەها دەستگیرکردنی خاتوو مریەم زەلکی، یەکێک لە […]

You May Like