برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

هێزە ئەمنیەکانی سەر سنوور لە سنووری بانە بە چەکی ساچمەئی تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢،هێزە ئەمنیەکانی سەر سنوور لە سنووری بانە و نزیکی ئاوایی کێلە،بە چەکی ساچمەئی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد کەلە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناسناوی ئومیدلوتفی و خەڵکی شاری مەریوان پشتی و کەمەری بە سەختی بریندار بوو.
شایانی باسە کە ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگوێزی نەخۆشخانەی سەلا‌حەدینی ئەیوبی شاری بانە کراوە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی دادخوازان، دەرەنجامی پێچەوانەی دەبێت.

چ آگوست 23 , 2023
لەم ڕۆژانەی نزیکبوونەوە لە ساڵیادی قەتڵی حکوومەتی ژینا ئەمینی و دەسپێکی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، دام و دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕژێم، ئاستی دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی قوربانیانی ئەم شۆڕشەیان پەرەپێداوە. . ئەم دەستبەسەرکردنانە زیاتر ئەو کەسانە لەخۆ دەگرێت کە لە کۆمەڵگادا کاریگەرییان هەیە و ڕژیمی ئیسلامی لەم ڕۆژە هەستیارانەدا لە بوونی ئەوان دەترسێت. […]

You May Like