بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

کۆلبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی مەرزی هەنگەژاڵەی بانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی مەرزی هەنگەژاڵەی بانە دەستڕێژی گولـلەیان لە دەستەیەک لە کۆلبەرەکان کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “حامید فەرەجپوور” بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حامید فەرەجپوور کلۆک و گورچیلەی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواسترابوویەوە. بارودۆخی گشتی ئەم کۆڵبەرە بە نالەبار ڕاگەیەندرابوو و لە نەخۆشخانەی شاری بانە نەشتەرگەری بۆ کرا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری بانە، بە ناسنامەی “بێهزاد کەریمی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “کیلی” بە سەختی بریندار بوو و بۆچارەسەرکردن ناوەندە پزیشکییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە .

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە ، بەفربارین و بەستەڵەکی. لە کۆی ئەم کۆیە ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون، لە کۆی گشتی ٦١ کۆلبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دەستبەسەرکردنی دوو برا لەلایەن دەزگای هەواڵگری میاندواو

ش سپتامبر 9 , 2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانانی١٤٠٢، دوو برای خەڵکی گوندی قەڵای هەڵاکوخان لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی میاندواوەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوو برا بە ناوەکانی “حەسەن چاکۆچ” و “حسێن چاکۆچ” خەڵکی گوندی قەڵای هەڵاکۆخان، لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی میاندواوەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

You May Like