دەستبەسەرکردنی دوو برا لەلایەن دەزگای هەواڵگری میاندواو

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانانی١٤٠٢، دوو برای خەڵکی گوندی قەڵای هەڵاکوخان لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی میاندواوەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوو برا بە ناوەکانی “حەسەن چاکۆچ” و “حسێن چاکۆچ” خەڵکی گوندی قەڵای هەڵاکۆخان، لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی میاندواوەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو برایە دەست نەکەوتووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بەهەمان شێوە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ پووریا جەواهێری بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە

ش سپتامبر 9 , 2023
پووریا جەواهێری دانیشتووی کامێران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە زیندانی کامێرانەوە بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پووریا جەواهێری، دانیشتووی کامێران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لە زیندانی کامێرانەوە بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. پووریا جەواهێری نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە زیندانی کامێرانەوە […]

You May Like