گواستنەوەی ئاروین نیکپەی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ زیندانی ئەو شارە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی گوڵانی١٤٠٢،ئاروین نیکپەی هاووڵاتی خەڵکی نێ سەر بە مەریوان،لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ زیندانی ئەو شارە گواستراوەتەوە.

بە پێی هەواڵەکان،ئاروین نیکپەی ٢٠ساڵ تەمەن و خەڵکی نێ سەر بە مەریوان،پێشتر لە زیندانی مەریوانەوە گواسترابۆوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەریوان و ئەو لاوە لە ناڕەزایەتی بە ناڕوونی چارەنووسی،دەستی دابۆوە خۆکوژی ،دیسان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی گوڵان گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئەو شارە.شایانی باسە ئاروین تا ئێستا لە دەستراگەیشتی بە پارێزەر بێبەش بوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گیان لە دەستدانی کرێکارێکی رۆژهەڵات لە کاتی کارکردن لە باشووری کوردستان

ج مه 12 , 2023
کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کار لە باشووری کوردستان لە نهۆمی چوارەمی بینایەکەوە دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەست دەدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەر نیوز سەرلەبەیانی دوێنێ ٥ شەممە رێکەوتی ٢١ مانگی گوڵان، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی #هیواعەباسحسین کە بۆ گوزەرانی ژیان ڕووی لە باشووری کوردستان […]

You May Like