بەهۆی تەقینەوەی مین لە دەوروبەری شاری سنە دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەرشیا نووری و پێشڕەو سەمەدی، بە سەختی بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گواستراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی گوڵانی ١٤٠٢(٢٧ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەرشیا نووری، تەمەن ٩ ساڵ و پێشڕەو سەمەدی، تەمەن ١١ ساڵ، لە نزیکی بنکەی سەربازیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی جێگیر لە گوندی “سەراوقامیش”ی سەر بە شاری سنە، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.