بانگهێشتی باوكی “كۆمار ده‌رئوفتاده‌” بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده‌” باوكی هه‌میشه زیندوو “كۆمار ده‌رئوفتاده‌” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری پیرانشار، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ بانگ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتەکان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیرانشار هه‌ڕه‌شه‌یان‌ له‌ باوكی “كۆمار ده‌رئوفتاده‌” گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا كردووه‌ كه‌ بۆ ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ هیچ جۆره‌ مه‌راسمێك به‌ڕێوه‌ نه‌بات. شایانی باسه‌ كه‌ “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده‌” پاش سێ كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ ئازاد كراوه‌.
كۆمار ده‌رئوفتاده‌”ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، “ لە جەریانی شۆڕشی ژینادا به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بێبه‌ش كردنی ٢٠٠ خوێندكاری كچی زانكۆی بوعلی هه‌مه‌دان له‌ خوابگا

ی آگوست 13 , 2023
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، كۆمیته‌ی ئینزیباتی و حه‌راسه‌ت ٢٠٠ خوێندكاری كچی زانكۆی بوعه‌لی هه‌مه‌دانیان به‌ بیانووی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تی، له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ خوابگا بێبه‌ش كردووه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی خوێندن له‌ ئێران، به‌رپرسانی زانكۆی بوعه‌لی هه‌مه‌دان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، ٢٠٠ خوێندكاری كچیان به‌ بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی […]

You May Like