سەردەشت؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی گوندی “ماراغان”ی سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی بێتووش گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “بێتۆش”ی سەردەشت گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە “مێهرداد عەبدوڵڵازادە”، ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “ماراغان”ی سەر بە شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مێهرداد عەبدوڵڵا زادە، دوای پێکانی بە گوللە له شاخەوه کەوتۆتە خوارەوه و گیانی لەدەستداوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتی سدیق ڕەیحانی چالاکی کرێکاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

د آوریل 15 , 2024
“سدیق ڕەیحانی” چالاکی کرێکاری، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ یەک شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە ڕۆشتن بۆ ماڵ ناوبراو ئەم چالاکە کرێکارییەیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرد.جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتەی […]

You May Like