بۆکان؛ ئازادکرانی دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە

ئیدریس حاجی ڕەسوڵ پوور و هێمن ئیبراهیم حەمزە دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی کاتی تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندان ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسوڵ پوور و هێمن ئیبراهیم حەمزە دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندانی شاری بۆکان ئازاد کران.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دوو هاووڵاتیە پاش دەستبەسەرکران بۆ یەکێک لە زیندانەکانی شاری ورمێ گواسترابوونەوە و پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترابوونەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حەمزە خەڵکی گوندی «قەرەگوڵ»ی سەربە شاری بۆکان و ئیدریس حاجی ڕەسوڵ پوور، برای محمد حاجی ڕەسوڵ پوور لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ١٤٠١، لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستبەسەرکران.

لە ڕەزبەری ١٤٠١، محمد حاجی ڕەسوڵ پوور لە ماوەی ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ١٤٠١ دەستبەسەرکرابوو، پاش ماوەیەک لە سەرماوەزی هەمان ساڵدا بەهۆی فشارەکانی سەری لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە لە نەخۆشخانەی قولیپوور لە شاری بۆکان گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

لە پێناو لابردنی سێبەری ڕەشی ڕژیمی ئیسلامیدا

ی ژوئن 2 , 2024
دژبە ئەشکەنجە و ئێعدام، دژبە توندتر بوونەوەی سەرکوت لەدژی ژنان، دژبە سەرتاپای ڕژیمی کۆماری ئێسلامی هەوڵبدەین. ن: سەعید ئەمانی   ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە گشت ئۆرگانەکانییەوە لە ڕێگای دەرکردنی دیان فەرمانی ورد و درشتەوە هەوڵ ئەدات تا خەبات و خۆڕاگری کچان و ژنانی بوێر و وشیاری کۆمەڵگای ئێران سەرکوت بکات. […]

You May Like