بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی “موسا جەلیلیان”

“موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەبێ بوونی چارەنووسێکی دیار هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەبێ بوونی چارەنووسێکی دیار هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەیە.کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان گوازرابویەوە.

ئەم هاوڵاتیە لە گرتووخانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندی لێی دراوە ئەشکەنجەدراوە و تا ئێستا لە بوونی پارێزەر مەحروم کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.
“موسا جەلیلیان” کوڕی عومەر و خەڵکی گوندی “ئوچتەپە”ی سەر بە شاری بۆکانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

ج آوریل 19 , 2024
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی ڕاوەدوونانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە “قاچی” بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، دەستیان کردووە بە ڕاوەدوونانی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کە لە ئەنجامدا کۆلبەرێک بە ناسنامەی “محەمەد ڕەحیمی” بەهۆی کەوتنە سەر زەوی لە […]

You May Like